سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری بەریتانیا داوای لێبوردن لە وتاربێژی مزگەوتێک دەکەن

0

نوچە-بی بی سی

دەیڤید کامێرۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوای لێبوردن لە وتاربێژی پێشوی مزگەوتێک دەکات، کە بە هەڵە بە لایەنگری داعش تۆمەتباری کردبوو.

کامیرۆن، چەند رۆژ بە لە ئێستا لە پەرلەمانی بەریتانیا و پێش لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی شارەوانی، سولەیمان غەنی بە لایەنگریکردن لە داعش تۆمەتبار کردبوو و توانای لێکدانەوە و قەزاوەتی سادق خان، کاندیدی پارتی کاری بردبووە ژێر پرسیار.

ساد خان وەک براوەی ئەم هەڵبژاردنانە بوو بەشارەداری کەندەن، ناوبراو  یەکەمین شارەداری موسوڵمانی لەندەن هەژمار دەکرێ.

جگە لە دەیڤید کامیرۆن، مایکل فاڵۆن.وەزیری بەرگری بەریتانیا بە هۆی  لێدوانی هاوشێوەی دەربارەی سولەیمان غەنی داوای لێبوردنی لە ناوبراو کردووە.

غەنی لەم بارەوە رایگەیاندووە، کە بەردەوام داعشی مەحکوم کردووە و دژ بە گەڵ کردار و روانگەکانی ئەم گروپەیە.

دویا تۆمەتبارکردنی لە لایەن کامیرۆنەوە،غەنی ویستوویەتی لە رووی یاساییەوە سکاڵای خۆی لە دژی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا تۆمار بکات، بەڵام چونکە بەو هۆیەی کە کامیرۆن ئەم لێدوانەی لە ناو پەرلەمانی وڵاتەکی خستبووە روو، بە هۆی پارێزراوبوونی پەرلەمانییەوە تۆمار کردنی سکاڵا ئیمکانی نەبووە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە بەیاننامەیەکدا روونی کردۆتەوە کە مەبەستی کامێرۆن ئەوە بووە، کە غەنی لایەنگری لە دەوڵەتێکی ئیسلامی کردووە، هەر بۆیە ئەگەر ناتێگەیشتنێک هەبووبێ داوای لێبوردنی لێدەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com