سینای بەرازیل گەڵاڵەی دادگایی و هەڵپەساردنی سەرۆککۆماری ئەم وڵاتەی پەسەند کرد

0

نوچە-بی بی سی

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی مانگی مەی، ئەندامانی سینای بەرازیل دوای دوو رۆژ راوێژ و گفتوگۆ بە دەنگی زۆرینەی ئەندامان گەڵاڵەی هەڵپەساردن و دادگایی کردنی دیلما رۆسۆف، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتەی بە تۆمەتی سەرپێچی کردن لە یاسای دارایی ئەم وڵاتە پەسەند کرد.

بە پێی ئەم بڕیارەی سینای بەرازیل، خانمی رۆسۆف تا کاتی بەڕێوەچونی دادگاییەکی لە پۆستەکەی خۆی هەڵدەپەسێردرێ و میشل تامێر، جێگی سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە ئەرکەکەکانی رادەپەڕێنی.

ئەم گەڵاڵەیە بە ٥٥ دەنگی ئەرێنی لە بەرابەر ٢٢ دەنگی نەرێنی لە لایەن سینای بەرازیلەوە پەسەند کرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com