رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت زابۆل پیسترین شاری جیهانە

0

نوچە-رادیۆ فەردا

رێکخراوی تەندروستی جیهانی، سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان شاری زابۆل لە پاریزگای سیستان وبەلوچستانی ئێران، وەک پیسترین شار لە جیهاندا ناساندووە.

ئەم رێکخراوە لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا رایگەیاندووە، کە لە ئەنجامی بەداواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ مادە ژەهروایەکان لە سێ هەزار شاری جیهان رێژەی پیس بوونی شاری زابۆل، گەیشتۆتە پلەی ٢٧٠ کە ئەم وەک بەرزترین رێژە لە ئاستی جیهاندا هەژمار دەکرێ.

دوای زابۆل،چوار شار لە وڵاتی هێند وەک پیسترین شارەکانی جیهان ناویان هاتووە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە هەمان کاتدا رایگەیاندووە کە ٩٨%ی شارەکانی وڵاتان بە داهاتی کەم یان ناوەند،لە رووی پیس بوونەوە ستاندرادەکانی ئەم رێکخراوەئان تێپەراندووە.ئەم دۆخە لە وڵاتانی بە داهاتی سەرەوە دەگاتە ٥٦%.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com