روسیا بەرگری لە بەرنامەی موشەکیی ئێران دەکات

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

وەزارەتی دەرەوەی روسیا، نیگەرانی وڵاتانی رۆژئاوایی سەبارەت بەوەی کە بەرنامەی موشەکی ئێران هەڕەشەیەکە بۆ سەر وڵاتانی ئەوروپی ئەندام لە ناتۆ، بە پڕوپاگەندەیەکی بێ بنەما وەسف دەکات.

بە گوێرەی رۆیتەرز، ئەمە لە کاتێکدایە کە قۆناغی یەکەمی سیستمی بەرگری موشەکی ئەمریکا لە رۆمانیا بڕیاروایە ئەمڕۆ پێنجشەممە چالاک بکرێت.

مۆسکۆ کە بە توندی لە دژی ئەم سیستمە بەرگریەی ئەمریکا لە ئەوروپا وەستاوەتەوە دەڵێت، ئامانجی واشنتۆن لەم بەرنامەیە پووچەڵکردنەوەی توانای بەرگری ستراتیژی ئەتۆمی روسیایە  ومەبەست بە دەستهێنانی هەژمۆنی سەربازەیە لە ناوچەکەدا.

لە لایەکی دیکەوە، تاقیکرنەوە موشەکیەکانی ئێران بە تایبەت موشەکە بالستیەکان کە تونای کردنە ئامانی وڵاتی ئیسرائیلی هەیە، بۆتە مایەی نیگەرانی رۆژئاوا  وئەمریکا.

ئێران بوونی ئیسرائیل وەک کیان و وڵاتێکی سەربەخۆ بە فەرمی ناناسێ و چەندین جار رایگەیاندووە، کە دەبی ئەم وڵاتە لە سەر نەخشەی سیاسی جیهان بسڕدرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com