روسیا رەخنە لە چالاکی سیستمی بەرگری موشەکی ئەمریکا لە ئەوروپا دەگرێت

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

لە بەرەبەری دەستپێکی چالاکی سیستمی بەرگری موشەکی ئەمریکا لە رۆمانیا وەزارەتی دەرەوەی روسیا بە توندی رەخنە لەم هەنگاوەی ئەمریکا دەگرێت.

بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاندووە، کە قۆناغی یەکەمی سیستمی بەرگری موشەکی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی مەی لە بنکەی ئاسمانیی ناتۆ لە ئەوروپا چالاک دەکرێت.

لە کاردانەوەی بەم هەواڵە، میخائیل ئۆلیانۆف، یەکێک لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی روسیا بە ئاژانسی ئینتەرفاکسی گوتووە: ئەم بڕیارەی ئەمریکا، هەڵە و زیانبارە و دەتوانێ سەقامگیری ستراتیژی لە ناو ببات.

ئەمریکا لەم بارەیەوە رایگەیاندووە، کە مەبەست لە دانانی سیستمی بەرگری موشەکی لە رۆمانیا پاراستنی وڵاتانی ئەندامی ناتۆیە لە بەرامبەر موشەکە دوورهاوێژەکان. ئەمریکا هەروەها دەڵێت: ئەم سیستمە نابێتە هەڕەشە بۆ سەر روسیا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com