ئۆردۆغان: رووداوەکانی سوریا پاکانە حیسابی مێژووییە

0

نوچەنێت-سیپلماسی ایرانی

سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی هەموو بژارەدەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سەر سنووری سوریا لە بەردەم دایە.

بە گوێرەی رۆژنامەی حورییەت، سەرۆککۆماری تورکیا لە وتارێکدا وێڕای ئاماژەدان بە شەڕی دژ بە داعش دەڵێت: هەموو بژاردەیەکمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم گروپە لە بەردەستدایە.

ئۆردۆغان بە ئاماژەدان بە کرانە ئامانجی شاری کیلیس لە سنوری باشوری رۆژهەلاتی تورکیا لە لایەن داعشەوە دەڵێت: ئەوەی لە سوریا روودەدات پاکانە حیسابی مێژووییەوە و نابێ ئەم رووداوانە لە بیر بکەین. هاویشتنی موشەک بۆ سەر کیلیکس تەنها ناکەوێتە خانەی رەفتارێکی مندالانەی تیرۆرستانەوە بەڵکو بەشێكە لە پاکانە حسابێکی مێژوویی.

لەم بارەیەوە رۆژنامەی واڵ ستریت ژۆڕناڵ، لە زاری بەرپرسانی  ئەمریکییەوە لە راپۆرتێکدا دەڵێت: هێزە تایبەتەکانی تورکیا کۆتایی هەفتە ئۆپەراسیٶنێکی تایبەتیان لە دژی داعش لە سوریا ئەنجام داوە، کە وەک هەنگاوێک بۆ روبەروبوونەوە لە گەڵ مەترسیەکانی تیرۆریسم دێتە هەژمار.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com