ژنێکی کورد دەبێتە سەرۆکی پەرلەمانی ویلایەتێکی ئەڵمانیا

0

نوچەنێت

بۆ یەکەمینجار لە مێژووی ئەڵمانیادا کوردێکی باکووری کوردستان بە سەرۆکی پەرلەمانی ویلایەتی بادێن-ڤوورتمبێرگی ئەڵمانیا هەڵبژێردرا.

موحتەرەم ئاراس، ژنە سیاسەتمەداری تەمەن 50 ساڵان کە خەڵکی شاری چەولیگی باکووری کوردستانە، ئەندامی پارتی سەوزی ئەڵمانیایە و بە سەرۆکی پەرلەمانی ویلایەتی بادێن-ڤوورتمبێرگ هەڵبژێردرا.

موحتەرەم ئاراس یەکەم کورد و یەکەم ژنە سەرکردەی پارتی سەوزە کە ببێت بە سەرۆکی پەرلەمانی ویلایەتێک لە ئەڵمانیا.

موحتەرەم ئاراس کە گوتەبێژی راوێژکاری دارایی پارتەکەیەتی، لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا سەدا 42.4ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و بە زۆرینەی دەنگ بوو بە سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی بادێن-ڤوورتمبێرگ.

موحتەرەم ئاراس، لە ساڵێ 1966 لە شاری چەولیگی باکووری کوردستان لە دایک بووە. لە ساڵی 1978دا کۆچی کردووە بۆ ئەڵمانیا.

لە ساڵی 1992ەوە پەیوەندی کردووە بە ریزەکانی پارتی سەوزی ئەڵمانیاوە و لە ساڵی 2011دا وەک پەرلەمانتار هەڵبژێردرا و بەهۆی زۆری رێژەی دەنگەکانییەوە نازناوی “شاژنی دەنگ”ی پێبەخشرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com