نوچە.نێت
هونەرمەندی میسری لەیلا علوی میوانی بەرنامەی “صاحبة السعادة”، بوو، لەبەرنامەکەدا لەیلا ئاشکریکرد کە توشی نەخۆشیەکی ترسناک بوە، لەوکاتەی کە خەریکی وێنەگرتنی فیلمی “عصر الذئاب” بوە.
لەیلا بۆ بەرنامەکە رایگەیاند کە ” لەگەڵ ستافی کار رۆشتین بۆ ئەسکەندریە بۆ وێنەگرتنی گرتەیەک لە فیلمەکە، راستەوخۆ هەستم بەمانوبونی کرد وملم هەڵئاوسا، دواتر زانیم کە توشی غودەی گوێپەرە بوم ، کە ئەم نەخۆشیەش وایکرد بۆ ماوەی دوو هەفتە لەسەر جێگا بکەوم .
سەبارەت بە لەدەستدانی کێشی لەشی وتی” کێشی لەشم کەمی کرد، بەڵام هەستم بەوە نەکرد کە دەگەمە ئەم ئاستەی ئێستا، لەزۆربەی دانیشتنەکاندا زۆریک قسەیان لەسەر کردم کە گوایا بە فۆتۆشۆپ ئەم کارە کراوە، بەلام ئەوە راستیەکەیە.

