نوچه‌نێت- سكای نیوز
له به‌یانی 27 ی مارس، كرێكارانی باخچه‌ی ” سێنتراڵ پارك” ی شاری نیۆرك له‌خه‌و هه‌ستان و بینییان كێلی گۆڕێك له‌ناو باخچه‌كه‌یه و لێێنوسراوه ” دۆناڵد ترامپ، ئه‌و كه‌سه‌ی وایكرد دووباره ئه‌مریكا بێزراو بێت”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باخچه‌كه گۆڕه‌كه‌ی لابرد و ده‌ستبه‌جێ پۆلیس كێلی گۆڕه‌كه‌ی برد، به‌ڵام رووداوه‌كه هه‌ر به نهێنی مایه‌وه نه‌زانرا كێ ئه‌م كاره‌ی كردوه.
به‌ڵام برایان ئه‌ندرۆ وایتیلی هونه‌رمه‌ندی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، بۆ یه‌كێك له رۆژنامه نوسه‌كان قسه‌یكرد و گوتی كه ئه‌و ئه‌و كاره‌ی كردوه، ترساوه ده‌ستگیر بكرێت بۆیه خۆی ئاشكرا نه‌كردوه.
هه‌ر دوای ئه‌وه ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیر كرا و پۆلیس بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرد، به‌ڵام ئه‌و جه‌ختی كرده‌وه كه له كاره‌كه‌ی په‌شیمان نیه و ” پرۆژه‌كه‌ی شایه‌نی سه‌د له سه‌ده”.
له باره‌ی بیرۆكه‌ی كاره‌كه‌یه‌وه وایتیلی گوتی ” هیوای مردنی ترامپ ناخوازم، هه‌موو چیرۆكه‌كه ئه‌وه‌یه ویستومه كارێكی هونه‌ری پێشكه‌ش بكه‌م ئاماژه به‌وه بكات، كه پێویسته ترامپ چاو به‌و كارانه‌یدا بخشێنێته‌وه كه له‌دوای خۆی به‌جێیده‌هێڵێت”.