نوچە-شفقنا
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە گشتپرسیی بەریتانیا بۆ چوونەوە دەرەوە لە یەکیتی ئەوروپا، لێدوانێک دەدات و دەڵێت: وڵاتەکەی ئەو مافە بە خۆی دەدات کە لەم بارەوە راوبۆچوونی خۆی بخاتە روو.
جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم بارەوە گوتویەتی: ئەمریکا و بەریتانیا خاوەنی کۆمەڵیک بەهای هاوبەشن، لە زۆرێک لە شەڕەکان کەوتوونەتە بەرەیەکەوە و لە زۆر بابەتدا روانگەی و خوێندنەوەی هاوبەشیان هەیە. هەر بەم پێێە بە مافی خۆمانی دەزانین کە سەبارەت بە چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە ئەندامێتی یەکیتی ئەوروپا بۆچوونی خۆمان بخەینە روو.
کێری جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەمریکا خوازیاری ئەوروپایەکی بەهێزە کە بەریتانیای تێدا ئەندام بێت.