هەواڵە ترسناکەکانی شەڕی موستەشاری ئێران لە سوریا

0

نوچەنێت

ئێران رۆژ لە دوای رۆژ لە سوریا قوربانی و خوێن دەدات. راگەیێندراوێکی سوپای پاسدارانی ئێران لە رۆژانی رابردوودا کوژران و برینداربوونی دەیان کەس لەم هێزەی لە سوریا پشتڕاست کردەوە. ئەم ئامارە بەرزترین رێژەی زیانی گیانی بۆ سەر هێزەکانی سوپای پاسداران هەژمار دەکرێ، لە وکاتەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە چنگ و ددان پارێزگاری لە بوون و مانەوەی بەشار ئەسەد دەکات لە سوریا. ئەم شەڕ و پێکدادانە لە گوندی خان تومنا، لە ١٥ کیلۆمەتری باشوری شاری حەلەب روویدا.

دژبەرانی سوری دەمودەست وێنەی بەدیلگیراوانی سوپای پاسدارانیان بە جلوبەرگی کۆماندۆیی و کارتی پێناسەکانیان خستە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

هێزە شیعەکانی سوپای پاسداران، لە هەفتەی رابردوو لە لایەن “جیش الفتح”ەوە کوژران، گروپیکی ئیئتلافی کە بریتیە لە بەرەی نوسرە کە وەک باڵی قاعیدە لە سوریا هەژمار دەکرێ.

کۆماری ئیسلامی پێداگرەوە لەوەی کە هێزەکانی لە سوریا، رۆڵی راویژکارییان هەیە، بەڵام ژمارەی کوژراوەکانی لە بەرەکانی شەڕی سوریا ئەم ئیدیعایە دەباتە ژیر پرسیار. بە پێی ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠١٣ تا نیوەی ساڵی ٢٠١٥ زیاتر لە ٤٠٠ سەربازی ئێرانی لە بەرەکانی شەری سوریا کوژراون.

راپۆرتی ماڵپەرێکی سەربەخۆ نیشان دەدات، کە لە سیبتەمبەری ساڵی رابردووەوە تا کوو ئێستا ٣٠٠ کەسی دیکە لە هێزەکانی ئێرانی لە سوریا کوژراون. رێژەی کوژراوانی سەربازانی ئێران لە شەش مانگی رابردوودا، دوو ئەوەندەی ساڵی یەکەمی دەستوەردانی لە شەڕی سوریایە. دوو مانگی ئاپریل (٥٠ کوژراو)و فێوریە(٦٤ کوژراو) دوو مانگی مەرگبار بۆ سوپای پاسداران هەژمار دەکرێت.

جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە مانگی شوبات و لە راپۆرتێکدا کە پێشکەشی لیژنەیەکی کۆنگرێسی ئەمریکای کرد، هاوکات لە گەڵ وتووێژەکانی ئاشتی باسی لە کەم بوونەوەی رێژەی هێزەکانی سوپای پاسداران لە سوریا کرد، بەڵام بە پێچەوانەی راپۆرتەکەی کیری، ئێران هێزەکانی تایبەتی زەمینی و سوپای”فاطمیون”ی رەوانەی سوریا کرد.سوپای فاطمیون هێزێکی سەربە سوپای پاسدارانە  ولە پەنابەرە شیعەکانی ئەفغان پێکهاتووە کە لە ئێران دەژین. جێگیرکردنی ئەفغانە شیعەکان لە هێڵی پێشەوەی بەرەکانی شەڕی سوریادان نکۆڵی و ئینکاری لێناکرێ.

ئەفغانیەکان لە ساڵی ٢٠١٣ەوە لە ژیر دروشمی پاراستنی حەرەم چوونە بەرەکانی شەڕی سوریا. کۆماری ئیسلامی وەک”خوازیار”ناویان لێدەبات، بەڵام روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەم پەنابەرە شەڕکەرانە لە سەر حیساب  وبەڵێنی پێدانی ئیقامەی هەمیشەیی و کاروژیانی باشتر روویان کردۆتەوە سوپای فاطمیون. بە پێی ئامارەکان تاکوو ئیستا بە سەدان کەم لەم هێزانە لەوانە دوو فەرماندەی باڵای ئەفغانی لە بەرەکانی شەڕی سوریا کوژراون.

عەلی ئەکبەر ویلایەتی راوێژکاری باڵای خامەنەیی رابەری ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، چەند رۆژ بەر لە ئێستا لە دیدار لە گەل بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا لە دیمەشق بەڵێنی دووبارە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی لە شەڕی تیرۆریستان پشتگیری تەواوی دەوڵەت و گەلی سوریا دەکات. ئەم بەڵێنە بە مانای کوژرانی رێژەیەکی زیاتر لە ئەفغانەکان و هێزەکانی دیکەی ئێرانی لە سوریا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com