نوچە-ئیرنا
جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی ئەمریکا پێشبینی دەکات، کە هێلاری کلینتۆن پاڵێواری دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا براوەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەمریکا بێت. بایدن دەڵێت: دڵنیام کە کلینتۆن براوەیە.
بایدن لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی ئەی.بی.سی، ئەم پێشبینیەی خستۆتە روو.
بایدن باڵاترین بەرپرسی دەوڵەتی ئەمریکایە، کە بە راشکاوانە ئەم پێشبینیەی کردووە.
تاکوو ئێستا هەم بایدەن و هەم باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، لە هەر جۆرە پێشبینی کردنێک دەربارەی پاڵێورای پارتی دیموکراتی ئەمریکا، خۆیان بواردووە هەر وەها دەربارەی رکابەرایەتی نێوان کلینتۆن و بێرنی ساندەرز رکابەری هاوحیزبی لە پارتی دیموکرات بێ دەنگییان هەڵبژاردووە.
بەم حاڵەشەوە تاکووئێستا جۆ بایدن پشتگیری خۆی بۆ هیچ کام لە کاندیداکانی پارتی دیموکرات نەخستۆتە روو.