نوچە-شفقنا
بە پێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەم ئەنجومەنە ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی مای کۆبوونەوەیەکی تایبەت پیکدێنێ تا بابەتی داعش تەوەری سەرەکی دانیشتنەکە دەبێت.
ئەم دانیشتنەی ئەنجومەنی ئاسایش، بە سەرۆکایەتی سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر بەرێوەدەچێ.
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشدا هاتووە: ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە داعش، قاعیدە، کەس وگروپەکان، دامەزراوەکان، ئەو ناتێگەیشتوویی و زانیارییە ناڕاستانەی کە دین بە مەبەستی پاساوهێنانەوە بۆتوندوتیژی لە جیهاندا دێنە ئاراو بە جددی نیگەرانە.
بە پێی زانیاریەکان، بڕیار وایە نوێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لەم دانێشتنەدا بەشدار بێت تا لایەنەکانی بلۆککردنی ئەکاونتی بەکارهێنەرانی گروپە تیرۆریستیەکان لە فەیسبوک و سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تاوتوێ بکرێ.
ئینتەرنێت و فەزای مەجازی یەکێک لە سەرەکیترین کەناڵەکانە بۆ گروپە تیرۆریستیەکان بە مەبەستی ئەندام گیری و بەلاڕێدابردنی گەنجان و لاوان لە سەرتاسەری جیهاندا.