نوچە-دیپلماسی ایرانی
تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبیە دەڵێت:بەشداربوانی دانیشتنی پاریس کە بە دۆستانی سوریا ناسراون، بە تێکڕا پشتگیری خۆیان بۆ دژبەرانی ئەسەد دووبارەکردەوە.
عادڵ جەبیر، وەزیری کاروباری دەرەوەی سعودیە لەم بارەوە دەڵێت:هەر وەک چەندین جار رامان گەیاندووە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی بەرادەرانی سوریمان بۆ گەیشتن بە مافە یاساییەکانیان، لەوانە پێکهێنانی وڵاتێکی نوێ لە سەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی، وڵاتێک بە بێ بەشار ئەسەد، وڵاتێکی سەربەخۆ و یەکپارچە.
وەزیری دەرەوەی سعودیە دووپاتیدەکاتەوە: لە دانیشتنی دۆستانی سوریا سەبارەت بە چۆنیەتی پشتیوانیکردن لە دژبەرانی سوری باس و گفتەگۆمان کرد. لەم دانیشتنەدا گوێمان لە قسەکانی ریاز حیجاب گرت، ناوبراو سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی سوریا وتارێکی پێشکەش کرد.
عادل جەبیر جەخت لەوە دەکاتەوە، کە گروپی دۆستانی سوریا پابەندە بە هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیخوازانە وسیاسی بە پێی بڕیارنامەی جنێفی یەکەم و بڕیارنامەی ٢٢٥٤.