نوچه‌نێت- عێراق پرێس
پۆلیسی عێراق ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 10-5-2016 رایگه‌یاند، داعش هه‌ستاوه به تاوانی سوتاندنی خێزانێك كه پێكهاتوون له پێنج كه‌س کە سێیان منداڵن و له كاتی هه‌ڵاتنیان له رۆژئاوای كه‌ركوك كه داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به ئاژانسی هه‌واڵی “دی بی ئه‌ی”یان راگه‌یاند “چه‌كدارانی داعش خێزانێكی پێنج كه‌سییان سوتاندوه كه سیێیان منداڵن، کە له كاتی هه‌وڵدانیان بۆ هه‌ڵاتن له ده‌ستی داعش له ناحیه‌ی ریازی رۆژئاوای كه‌ركوك”.
سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، کە ئه‌و خێزانه كه‌وتونه‌ته كه‌مینی چه‌كدارانی داعشه‌وه كه بۆیان دانابوون.
هۆزی عوبێد و هۆزه‌كانی تری ناوچه‌كه له قه‌زای حه‌ویجه و ناوچه‌كانی تری سه‌ر به‌و قه‌زایه ( ناحیه‌ی عه‌باسی و ریاز و زاب) داوای ئازاد كردنی ناوچه‌كانییان كردووه، له چنگی چه‌كدارانی داعش.
شیخ ئه‌نوه‌ر عاصی، ئه‌میری هۆزی عوبێد له عێراق و سه‌رپه‌رشتیاری هێزی رزگار كردنی قه‌زای حه‌ویجه، له پێشوودا داوای له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردبوو ده‌ست به پرۆسه‌ی ئازاد كردنی حه‌ویجه بكرێت، بۆ رزگار كردنی ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ته‌وه له قه‌زاكه.