سعودیە 60 ملیۆن دۆلار یارمەتی فەلەستین دەکات

0

نوچەنێت-فارس

سندوقی گەشە و پەرەپێدانی سعودیە بڕی 60 ملیۆن دۆلار لە ژێر ناوی یارمەتیدان بە بودجەی دامەزراوەی خۆبەرێوەبەری فەلەستین وەک یارمەتی کردۆتە حیسابی وەزارەتی دارایی ئەم وڵاتە.

احمد القطان، باڵوێزی سعودیە لە میسر و نوێنەری هەمیشەیی ئەم وڵاتە لە کۆمکاری عەرەبی بە دەرکردنی بەیانێک رایگەیاندووە، کە ئەم بڕە پارەیە وەک یارمەتی دارایی بۆ بودجەی دەوڵەتی فەلەستین بۆ ماوەی سێ مانگی داهاتوو (مانگانە 20 ملیۆن دۆلار) تەرخانکراوە.

باڵوێزی سعودیە ئەوەی خستۆتەڕوو، کە وڵاتەکەی لە هەموو روویەکەوە لە یارمەتیکردنی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بەردەوام دەبێت و جەختی لەوە کردۆتەوە، کە ریاز لە ساڵی 2013 تا ئیستا یارمەتییە داراییەکانی خۆی بۆ بودجەی دەوڵەتی فەلەستین لە مانگێکدا 14 ملیۆن دۆلار بۆ 20 ملیۆن دۆلار زیاد کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com