نوچه‌نێت- عێراق پرێس
باڵی نوری مالیكی له هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، كه ئه‌وان داواكارییه‌كه‌ی عه‌مار حه‌كیمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی ره‌تده‌كه‌نه‌وه بۆ به‌شداری كردن له كوتله‌ی ” تێپه‌ڕێنه‌ری تایفه‌گه‌ری” كه به‌مدواییانه بانگه‌شه‌ی بۆ كرد، ئه‌وان پێیانوایه داواكارییه‌كه‌ی حه‌كیم “خه‌ونی په‌مه‌یین”.
كامل زه‌یدی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا گوتی ” هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا داواكارییه‌كه‌ی عه‌مار حه‌كیمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی ره‌تكردوه‌ته‌وه، بۆ دروست كردنی كوتله‌یه‌كی سیاسی نوێ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ره‌تكردنه‌وه‌كه‌یان له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، کە ئه‌وان پێیانوایه داواكارییه‌كه‌ی حه‌كیم وه‌ك خه‌ونی په‌مه‌یی وایه ناتوانرێت به كرده‌یی جێبه‌جێ بكرێت.
زه‌یدی دەڵێت، ئه‌م داواكارییه‌ی حه‌كیم دژی بیركرنه‌وه‌كانی خۆیه‌تی، چۆن ده‌كرێت داوای وه‌لانانی تایفه‌گه‌ری بكات له كاتێكدا هێشتا ده‌ستی گرتوه به پشكه وه‌زارییه‌كانیه‌وه له حكومه‌تدا.