نوچەنێت
پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا رایگەیاند، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ئەنجامنادرێت، چونكە پەرلەمانتارانی كورد بایكۆتیان كردووە و، تاوەكو تەواوی مەرجەكانیشیان جێبەجێنەكرێت بەشداری كۆبوونەوەكانی پەرلەمان ناكەن.
چەند خاڵێكی گرنگ هەن لە كۆبوونەوەی سەرۆك فراكسیۆنەكانی كورد دەستنیشانكراون و، چاوەڕێن سەركردایەتی سیاسی كورد رایان لەسەر دەربڕێت، بەڵام تاوەكو ئێستا لەلایەن سەركردایەتی سیاسی كورد ئاگادارنەکراوینەتەوە بۆ لەسەر ئەوەی ئایا بەشداری كۆبوونەوەكان بکرێت یاننا.
بەپێی زانیارییەکان، سەرۆك فراكسیۆنەكان بە بەغدایان راگەیاندوە، کە ئەوان ناگەڕێنەوە تاوەكو نەزانن ستراتیژیەتی حكومەتی عێراق بۆ كورد چییە، كە تاوەكو ئێستا هیچ خاڵێكی تایبەت بە هەرێمی كوردستان لە كارنامەی حكومەت جێبەجێنەكراوە، هەروەها رۆژی 30-4-2016 ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی کورد سوكایەتیان پێكراوە. بۆ ئەمەش دەبێ گرێنتی ئەمنیان پێبدرێت كە جارێكی دیكە ئەوەی روویدا دووبارە نابێتەوە.