روسیا: ئەمریکا لە سەر وەلانانی ئەسەد پێداگر نییە

0

نوچەنێت-ئیرنا

گێنادی گاتیلۆف، جێگری وەزارەتی کاروباری دەرەوەی روسیا دەڵێت ئەمریکا بە پێچەوانەی رابردوو لە سەر وەلانانی ئەسەد وەک پێش مەرجی وتووێژەکان پێداگری ناکات.

ئەم بەپرسەی وەزارەتی دەرەوەی روسیا، سەبارەت بە وتووێژەکانی ئەم دواییانەی جنێف، کە لە ژیر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان بەرێوەچوو، رەخنە لە هەڵوێستەکانی تورکیا دەگرێ و دەڵێت: هەڵوێستی تورکیا لە سەر بڕیاری پێکهاتنی لیژنەی باڵای دانوستانەکان بۆ بەجێهێشتنی وتوویژەکانی جنێف کاریگەری راستەوخۆی هەبووە.

گاتیلۆف ئەمڕۆ سێ شەممە  10-5-2016، هەروەها گوتوویەتی: جێێ داخە کە هەندێک لە ئەکتەرە دەرەکیەکان بە تایبەت وڵاتێکی گرنگی وەک تورکیا لە رەوتی چارەسەری قەیرانی سوریا رۆڵی نابنیاتنەر دەگێڕن.

جێگری وەزارەتی دەرەوەی روسیا، لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکا لە پەیوەندی لە گەڵ وەلانانی بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری ئەمریکا دەڵێت: هەڵوێتسی ئەمریکا لەم بارەیەوە گۆڕاوە و واشنتۆن ئێستا لە هەوڵدایە رای ئەرێنی روسیا بۆ کۆتایی هێنان بە بەرپرسیاریەتی سەرۆککۆماریی ئەسەد لە کۆتایی رەوتی وتووێژەکان بەدەست بێنێت.

گاتیلۆف ئەوە دەخاتەڕوو، کە لەم بارەیەوە پیشکەوتن و گۆڕانکاری لە هەڵوێستی ئەمریکا بەدی دەکرێت و ئەگەر پێشتر خوازیاری خستنە بەرباسی کەیسی وەلانانی بەشار ئەسەد بوون، چیدی وەک رابردوو پێداگری لە سەر ناکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com