نوچەنێت-میزان
جێگری سکرتێری گشتیی رێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکور(ناتۆ) دەڵێت ئەم رێکخراوە ئامادەیی تەواوی بە مەبەستی ناردنی هێزی سەربازی و یارمەتیدان بە دەولەتی یاسایی لیبیا هەیە.
بە گوێرەی یۆرۆ نیوز، ئەلەکساندەر ڤیرشبۆ، ئەمڕۆ سی شەممە 10-5-2016، لە پەراوێزی دانیشتنی ناتۆ لە ئێسلۆنی رایگەیاند، کە ناتۆ پێش لە کۆبوونەوەی مانگی جولای خۆی لە شاری وەرشۆ سەبارەت بە داواکاری دەوڵەتی لیبیا، بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئەم وڵاتە بڕیاری کۆتایی دەردەکات.
جێگری سکرتێری گشتیی ناتۆ بە ئاماژەدان بە ئامادەیی ناتۆ بۆ پشتیوانیکردن لە لیبیا و پێکهێنانی سەرلەنوێی دامەزراوە دەوڵەتییەکانی ئەم وڵاتە دەڵێت: لە ئەگەری داواکاری فەرمی لە لایەن دەوڵەتی یاسایی لیبیاوە، پلانی پشتگیری خۆمان بۆ ئەم وڵاتە دەخەینە بەر باس و بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە دەردەکەین.