نوچەنێت-شفقنا
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پاریزگای نەینەوا دەڵێت داعش 45 ئەندامی خۆی بە تاوانی هەڵاتن لە بەرەکانی شەڕ لە گەڵ هێزەکانی پێشمەرگە زیندە بە چاڵکردووە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی”السومریە نیوز”ی عیراق، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارێزگای سنووری نەینەوا لە باکوری رۆژئاوای عێراق ئەمڕی سی شەممە ١٠ مای ئاسکرای کردووە، کە گروپی داعش 45 ئەندامی هەڵاتووی خۆی لە گۆرێکی بەکۆمەل لە نزیک “القیارە” کە دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی پارێزگای نەینەواوە زیندەبەچاڵکردووە.
بە پێی ئەم راپۆرتە، تاوانی زیندەبەچاڵکردنی ئەم ئەندامانەی داعش هەڵاتنە لە بەرەکانی شەڕ لە گوندی بەشیر بووە.