ناتۆ نیگەرانە لەبارەی چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا

0

نوچەنێت-تسنیم

جێگری سکرتێری گشتیی ناتۆ دەڵێت: چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دوای گشتپرسیەکەی 23-6-2016، بۆتە مایەی نیگەرانی بۆ ناتۆ.

بە گوێرەی رۆیتەرز، جێگری ناوتۆ لە وتارێکدا رایگەیاندووە “لە روانگەی ناتۆوە هەبوونی یەکێتیەکی بەهێز و یەکگرتوو بەستراوەتەوە بە شەریکێکی بەتوانا و ئەم بابەتەش لە ئێستادا بە بەراورد لە گەڵ ساڵانی رابردوو گرنگی تایبەت بە خۆی هەیە.

جێگری ناتۆ ئەوە دەخاتەڕوو، کە چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکیتی ئەوروپا بۆ ناتۆ جێی نیگەرانییە. هەر شتێک بە ببێتە هۆی تێکدانی یەکگرتووی یەکێتی ئەوروپا جێی نیگەرانیە.

جێگری ناتۆ هیواداری دەردەبڕێت، کە دۆخی یەکێتی ئەوروپا لە داهاتوودا وەک خۆی بمێنێتەوە  وجەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەریتانیا ئەکتەرێکی سیاسی گرنگە لە نێو ئەندامانی ناتۆ.

دەیڤید کامیرۆن رۆژی رابردوو 9-5-2016، سەبارەت بە چوونەوە دەرەوەی وڵاتەکەی لە یەکیتی ئەوروپا هۆشداریدا و رایگەیاند، کە دەنگی ئەرێنی بەم بابەتە هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمن و ئاسایشی ئەوروپا و رەنگە ببێتە هۆی هەڵگیرسانی شەرێکی جیهانی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com