ئەمریکا بە بڕی 50 ملیۆن دۆلار یارمەتی غەزە دەکات

0

نوچەنێت_ دەنگی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاندووە کە بە پێی پلانێک بڕی 50 ملیۆن دۆلار یارمەتی کەرتی غەزە دەکات.

بەرپرسانی ئەمریکا رۆژی دووشەممە 9-5-2016، رایانگەیاندووە، کە ئەم بڕە یارمەتیە لە ماوەی پێنج ساڵدا بۆ کاروباری مرۆڤدۆستانە و رەخساندنی هەلی کار تەرخان دەکرێت.

ئەم بڕە پارەیە لە لاێەن ئیدارەی گەشەپێدانی نیودەوڵەتی ئەمریکا بە هاوبەشی و هاوکاری دامەزراوەی “خزمەتگوزاری و یارمەتی گەیاندنی کاتۆلیک” دابەشدەکرێت.

بە گوێرەی ئاسۆشیتێدپرێس، سەرۆکی کۆنسوڵی ئەمریکا لە ئۆرشەلیم گوتویەتی: ئامانج لەم پلانە راگەیشتن بە پێداویستیە بنەڕەتییەکانە لە کەرتی غەزە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com