لاریجانی: لە ئەوروپاوە چەک رەوانەی سوریا کراوە

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کاردانەوەی بەرامبەر بە کوژرانی ژمارەیەیک لە هێزەکانی سوپای پاسداران لە خان تومان گوتویەتی، لە ئەوروپاوە چەک رەوانەی سوریا کراوە. لاریجانی لەم بارەیەوە وردەکاری زیاتری نەخستۆتەڕوو، بەڵام  دڵنیایی داوە بە رۆژئاوا کە ئەم چەکانە بەرەوڕووی خۆیان دەبێتەوە.

عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە وتارێکدا بە بێ ئەوەی ناوی وڵاتێکی تایبەتی ئەوروپی بهێنێ دەڵێت: وادێتە بەرچاو کە داڕشتنی ئاگربەست و ناردنی چەک لە رێگەی کەشتییەکەوە کە بەم دواییانە رەوانەی سوریا کراوە، پەردە لە سەر پلانێک لادەدا تاکوو لە وتووێژەکانی ئاشتیی سوریا دەستکەوتی زۆرتر بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا رۆژئاوا و ئەمریکا بەوە تۆمەتبار دەکات، کە بە شێوەی تاکتیکی کەڵک لە دۆخی سوریا وەردەگرن و چەک و چۆڵ رەوانەی سوریا دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com