نوچە.نێت
تازەترین وێنەی ئەکتەری بەناوبانگ نورا، لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە کە لە ٦٢ ساڵی تەمەنیدایە،
ئەو هونەرمەندە لەدایک بوی قاهیرەی پایتەختی میسرە، خوشکی هونەرمەند بوسی-یە، خاوەنی بروانامەی بكالوريوس، لە بازرگانیدا، لەساڵی ١٩٩٦، بریاریدا واز لە هونەر بێنێت ،لەگەڵ هاوکارانی عەفاف شوعێب، هەنا سەروەت، نسرین، روو لە قورئان خوێندن بکەن و ببنە باڵاپۆش.
نورا، هاوسەری هونەرمەندی کۆچکردوو”حاتم ذو الفقار” بوو، دوای مردنی هاوسەرەکەی ،هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی بازرگان کرد بەناوی” هشام طلعت مستەفا”.
هۆکاری باڵاپۆش بونی نورا ،لەزاری عەفاف شعیب، بۆ رۆژنامەی “الأخبار” میسری ،کە دەڵێت” کاتێکی نورا گوێی لە ئایەتێکی قورئانی بوو ،بریاریدا واز لەهەموو شت بێنێت و بگەرێتەوە بۆ لای خوا. بۆ ئەم مەبەستە، ئێمەش هاوکاری و پاڵپشتی بووین”.

