نوچه‌نێت- به‌غدا
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به بڕیاری گۆڕینی فه‌وجی پاسه‌وانانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه “هێزێكی پاراستنی تایبه‌ت به دامه‌زراوه‌ی یاسادانان تا ئێستا بوونی نییه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه ئه‌و فه‌وجه‌ی ئێستا پاسه‌وانی په‌رله‌مان ده‌كات سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپایه، جه‌ختی له‌وه كردۆتەوه، كه هه‌ر هێزیك پاسه‌وانی په‌رله‌مان بكات ده‌بێت جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كان بێت و له گه‌ڵ سروشتی كاری په‌رله‌مان بگونجێت و به پێی رێكار و چوارچێوه كارپێكراوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كار بكات.
له بەشیکی دیکەی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ر قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر گۆڕینی هێزی پاسه‌وانی په‌رله‌مان رێوشوێنێكی خۆپارێزییه و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ پاراستنی ئاسایش و گیانی په‌رله‌مانتاران ده‌یگرێته به‌ر و، به‌رده‌وام ده‌بێت تا فه‌رمانێكی تری له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه پێده‌گات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كه.