نوچه‌نێت- ئاژانسی سی ئێن جی
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، نوری مالیكی پیاوێكی سه‌رشێته و نازانێت چۆن وڵات به‌ڕێوه ببات و له سه‌رده‌می حوكمی ئه‌ودا سێیه‌كی رووبه‌ری عێراقی له‌ده‌ستدا كه له‌سه‌رده‌می حوكمی هیچ سه‌رۆكێكی تردا رووی نه‌داوه.
زاملی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی ” مالیكی پیاوێكی توڕه و سه‌رشێته له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا هیچ نازانێت و ته‌نیا كێشه‌ی گه‌وره و زۆری ناوه‌ته‌وه و نه‌یتوانی ركابه‌ره‌كانی له خۆی نزیك بكاته‌وه و ته‌نیا كاری له‌سه‌ر شێوازی ته‌خوین و تۆقاندن كرد”.
هه‌روه‌ها گوتی ” ئێمه له ره‌وتی سه‌در ره‌نگه نه‌توانین كۆنترۆڵی شۆڕشی برسییه‌كان بكه‌ین له دژی گه‌نده‌ڵكاران و، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت وێنه‌ی خۆپیشاندانه‌كان و هه‌ر چالاكیه‌كی تر كه بیه‌وێت دزی و سوكایه‌تی كردنیان به خاكی عێراق له‌بار ببات، بشێوێنن”.