نوچە-فارس
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە دەست لە کارکێشانەوەی راوێژکاری وڵاتی نەمسا دەکەن و، هۆیەکەشیان بۆ پشتیوانی نەکردنی پارتەکەی لە ناوبراو گەڕاندۆتەوە.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری لەم وڵاتە و شکستی پارتی سۆسیال دیموکرات هۆی دەستلەکارکیشانەوەی فایمانە.بە تایبەت کە فایمان رایگەیاندووە، وازی لە سەرۆکایەتی پارتەکەش هێناوە.
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، رۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی ئەڵمانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: نەمسا پێویستی بە راوێژکارێک هەیە کە پارتەکەی بە تەواوی پشتگیری لێبکات.
فایمان لە دیسەمبەری ٢٠٠٨ەوە راوێژکاری نەمسایە. بەم پێێە فایمان لە تەمەنی ٥٥ ساڵی و دوای ٨ ساڵ بە هۆی پشتیوانی لێنەکردنی پارتەکەی دەستی لە کار کێشاوەتەوە.