سەرۆکی قاعیدە پەیامێک ئاراستەی داعش دەکات

0

نوچە-میزان

سەرۆکی رێکخراوی قاعیدە لە پەیامێکی دەنگیدا، رێکخراوی داعش وەک گروپێکی تەکفیری وەسف دەکات.

بە گوێرەی راپۆرتی رۆیتەرز، ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی قاعیدە بە بڵاو کردنەوەی پەیامێکی دەنگی وێڕای وەسف کردنی داعش بە گروپێکی تەکفیری دەڵێت:گروپە چەکدارەکان لە سوریا- یان یەکگرتوو بن یان ئەوەی مەترسی لەناوچوون هەلبژێرن.

رۆیتەرز لەم بارەوە نوسیویەتی: ئەیمەن زەواهیری جێگری ئۆسامە بن لادەن و سەرۆکی قاعیدە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکوری ئەفریقا و باشوری ئاسیا هەژمار دەکرێت. لە ئیستادا داعش لە بەشێک لە ناوچەکانی سوریا،عێراق، لیبیاو یەمەن دەسەڵاتی هەیە.

زەواهیری لە پەیامێکدا خوازیاری یەکگرتویی موجاهیدانی سوری بووەو گوتویەتی: مەسەلەی یەکگرتوویی مەسەلەی مەرگ و ژیانی ئێوەیە.

سەرۆکی قاعیدە ویڕای جەختکردنەوەی دووبارەی لە ناکۆکی و کەلێنی ئایدیالۆژی لە نیوان داعش  وقاعیدە، ئەندامانی داعش بە مورتەد و توندڕەو ناو دەبات و دەڵێت: پەیڕەوانی داعش لە نیهایەتدا لە بیروباوەری خۆیان پاشگەز دەبنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com