نوچە-شفقنا
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، سەبارەت بە دەنگی ئەرێنی خەڵک بۆ جوونە دەرەوەی وڵاتەکەی لە یەکیتی ئەوروپا هۆشداری دەدات و دەڵێت: ئەمە دەبێتە دەستپێکی هەنگاوێک بۆ هەڵگیرسانی شەڕیکی دیکەی جیهانی.
دەیڤید کامیرۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە ئاماژەدان بە گشتپرسی رۆژی ٢٣ی جون دەڵێت:ئەگەر پشت لە ئەوروپا بکەین درەنگ یان زوو پەشیمان دەبینەوە. چوونە دەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا مەترسی کەوتنە داوی شەرێکی دیکەی جیهانی زیاد دەکات، هەر بۆیە دەنگی ئەرێنی خەڵکی وڵاتەکەی لەم گشتپرسییە لە بەرژەوەندی بەریتانیادا نییە.