نوچه‌نێت- رۆژنامەی وەتەن
پارێزگا سونییەكانی عێراق رووبه‌ڕووی كوشتار و وێرانكاری به‌رفراوان بوونه‌وه، كه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، كه ژماره‌یان ده‌گاته 39 میلیشیا و له هه‌وڵی چه‌سپاندنی ئه‌جندای تارانن له‌سه‌ر عێراق.
چه‌ند سیاسه‌توانێك له چه‌ند لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایان كردووه، كه ئه‌وه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به رژێمی ئێران له كوشتن و سوتاندن و ئه‌شكه‌نجه‌دان له عێراق ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، جێبه‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانی خودی خامنه‌ییه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وه ئاماده‌كاری و ده‌ستپێكیكه بۆ گۆڕینی عێراق بۆ بنكه‌یه‌ك كه لێیه‌وه سوپای ئێران، بۆ داگیر كردنی ناوچه‌كانی تری جیهانی عه‌ره‌بی جوڵه‌ی پێده‌كرێت.
سه‌لاح موختار پسپۆری سیاسه‌تی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست روونیكرده‌وه، ئێران به كرده‌یی عێراق داگیر ده‌كات، پارته سیاسییه‌كانی سه‌ر به خۆی به‌كار ده‌هێنێت، وه‌ك حیزبی ده‌عوه و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و ئه‌وانیتر بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر وڵات و حكومه‌ت و سوپا و هێزی ئاسایش.
موختار ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خەڵكی عێراق رۆژانه به خراپترین شێواز ده‌كوژرێن، له‌وانه راكێشان هه‌تا مردن و سوتاندن به زیندوویی و پارچه پارچه كردنی جه‌سته، ئه‌مه جگه لە هونه‌ر نواندن له ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانییان، نمونه‌ش بۆ ئه‌وه سوتاندنی هاوڵاتییه‌كی عێراقی بوو به به‌ستراوه‌یی و وێنه گرتنی له‌م رۆژانه‌ی رابردوودا.
ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌مه ته‌نها وه‌ك نمونه‌یه‌ك نیه بۆ ئه‌وه‌ی كه چی له عێراق ده‌گوزه‌رێت، بەڵكو ئامانج له بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بۆ ترساندنی دانیشتووانی عێراقه.
موختار دوورتر ده‌ڕوات و جەخت لەوە دەکاتەوە، ده‌ركه‌وتوه ژماره‌ی بێسه‌روشوێنان ته‌نها له به‌غدا گه‌یشتوه‌ته زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س له‌دوای رووخانی رژێمی سه‌ددامه‌وه ” كه‌س شتێك له‌باره‌ی چاره‌نوسیانه‌وه نازانێت، هه‌ندێك جار ناسنامه‌ی به‌شێك له ته‌رمه‌كان ئاشكرا ده‌بێت به‌ڵام زۆرینه‌یان هه‌ر به نه‌ناسراوی ده‌مێننه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاتێكی زۆر به‌سه‌ر كوژرانیاندا رۆیشتوه و هه‌ندێكیشیان به چه‌قۆ و ئامێری تر زۆر شێوێنراون و ناتوانرێت بناسرێته‌وه، بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی ئه‌شكه‌نجه‌دان یه‌كێكه له رێگاكانی تۆقاندنی خەڵكی عێراق و ناچار كردنییان به‌وه‌ی كه وڵات به‌جێ بهێڵن و خه‌ڵكی هەواداری ئێران له جێگه‌یان نیشته‌جێ بكرێت”.
پیاوی ئێران
مازن ته‌میمی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سیاسی سوننەكانی عێراق ده‌ڵێت، مالیكی پیاوی ئێرانه له عێراق ، نەك هەر لەلایەن سونەكان ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن هه‌ندێك له هاوپه‌یمانه‌كانیشی له‌ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی یان ئه‌وه‌ی پێێ ده‌ڵێن ماڵی شیعه ره‌تكراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌شی به‌وه داوه كه مالیكی ده‌یه‌وێت ئێران فشار بخاته سه‌ر ئه‌وانیتر به‌تایبه‌ت ره‌وتی سه‌در بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات، هه‌روه‌ها هه‌وڵی ته‌واوی خۆی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی رژێمی مه‌لاكان رازی بكات به‌وه‌ی كه ته‌نها ئه‌و ده‌توانێت هه‌ژموونی ئێران له عێراق بپارێزێت و پرۆژه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.
هه‌ژموونی ئێران
سه‌باره‌ت به‌و وته‌یه‌ی كه ئێران ده‌ستی گرتوه به‌سه‌ر جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا، فادی عید شاره‌زا له كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماژه‌ی به رۆڵی نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق كرد و وتی :” یه‌ك رۆژیش حاكمی عێراق نه‌بوه، به‌ڵكو جێبیجێكارێكی گوێڕایه‌ڵی ئه‌جندای ئێران بوه، ئێستاش هه‌موو رۆژێك بزمارێك له تابووتی عێراق ده‌درێت له رێگه‌ی دروستكردنی حیزبی سیاسی نوێ و میلیشیای نوێ، تا وای لێهاتوه له عێراق 39 میلیشیای چه‌كداری و 20 حیزبی سیاسی هه‌ن كه هه‌موویان له خولگه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران‌دا ده‌سوڕێنه‌وه”.