نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
رۆژی شه‌ممه نوسینگه‌ی سه‌در هاتنی یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، بۆ شه‌قامه‌كانی به‌غدا له رۆژی چوونه ناو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌وه وه‌سف كرد كه كاریگه‌ری نه‌رێنی لای خه‌ڵك به‌جێهێشتوه به‌وه‌ی كه ده‌ستییان وه‌رداوه‌ته ناو جوڵانه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری مه‌ده‌نیانه.
نوسینگه‌ی سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند، نوسینگه‌كه‌یان كه ئیبراهیم جابری به‌ڕێوه‌به‌رێتی پێشوازییان له شاندێكی میلیشیای “سه‌رایای خوراسانی” كردوه كه هه‌ریه‌كه له عه‌لی یاسری ئه‌مینداری گشتی و حامد جه‌زائیری فه‌رمانده‌ی لیوای حه‌وتی حه‌شدی شه‌عبی له شانده‌كه‌دا بوون و، پۆزشییان هێناوه‌ته‌وه بۆ دابه‌زینییان بۆ شه‌قامه‌كانی به‌غدا و دروست كردنی دڵه‌ڕاوكێ لای خه‌ڵك.
به‌یاننامه‌كه له‌سه‌ر زاری جابری گواستویه‌تییه‌وه و ده‌ڵێت ” یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی روبه‌ڕووی تیرۆر ده‌بێته‌وه و به‌رگری له هاوڵاتیان ده‌كات، ئه‌وه‌ی به‌مدواییانه‌ش روویدا كاریگه‌ری نه‌رێنی لای خه‌ڵك به‌جێهێشت، كه پێیانوابو حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستوه‌رناداته ناو جوڵانه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری ئاشتییانه و له‌ریزی سته‌ملێكراوان و هه‌ژاراندا ده‌وه‌ستێت”.