یەکگرتووی ئیسلامی ڕێگە بە ئافرەت نادات

0

نوچەنێت

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکی ئاساییدا بڕیاری لەکاتی بەستنی کۆنگرەی حەوتەمی تایبەت بەخۆیدا  ،لەکۆبوونەوەکەدا ناوی ئەو کەسانە ئاشکرا کران کە دەبنە پاڵێوراو بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ چەند ساڵی داهاتوو.

ئەنجامی کۆبوونەوەکەی دوێنێی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی بریتی بوو لە دیاریکردنی کاتی بەستنی کۆنگرەی حەوتەم و دیاریکردنی ناوی کاندیدەکانی حزبەکە بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی، بەڵام ئەوەی جێگەی ئاماژەیە هیچ کام لەکاندیدەکان ئافرەت نین و سەرجەم پاڵێوراوەکان پیاون.

ماڵپەڕی فەڕمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە هەواڵێكدا ناوی ئەو کەسانەی بڵاو کردەوە کە پاڵێوراون بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی حزبەکە، پاڵێوراوەکانیش هەتا ئێستا ژمارەیان چوار کەسە بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو،  کەهیچ ژنێکیان تێدا نییە ،پاڵێوراوەکانیش بریتین لە هەریەکە لە محەمەد فەرەج ئەمینداری ئێستا و سەلاحەدین محمد بەها‌دین ئەمینداری پێشوو، هەروەها محەمەد ڕەئوف سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەبوبەكر عەلی ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com