نوچە-بی بی سی
بە پێی راپۆرتی میدیاکانی کۆریای باکور، کیم جونگ ئون سەرۆکی ئەم وڵاتە رایگەینادووە، هیچ کات چەکی ئەتۆم بە کار نابەن مەگەر ئەوەی کە سەربەخۆیی کۆریای باکور هەڕەشەی لە سەر بێت.
سەرۆکی کۆریای باکور ئەم قسانەی لە میانەی کۆنگرەی کەم وێنەی پارتی کرێکاران خستۆتە روو.
بە گوێرەی راپۆرتەکان، سەرۆکی کۆریای باکور هەروەها گوتویەتی: لە پلانیدایە پەیوەندیەکانیان لە گەڵ ئەو وڵاتانەی کە پێشتر گرژی کەوتۆتە نیوانیان ئاسایی بکەنەوە.
کتم جونگ ئون هەروەها جەختی لە گفتوگۆی زیاتر لە گەڵ کۆریای باشور کردۆتەوە و رایگەیاندووە، کە دەبێ لە رێی وتووێژەوە بگەنە لێکتێگەیشتن.
پارتی کرێکارانی کۆریای باکور، کە دەسەڵاتی ئەم وڵاتەی بە دەستەوەیە دوای ٣٦ ساڵ لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا دانیشتن و کۆبوونەوەکانی خۆی پێکهێناوە.