نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ئاوارەبوونی ٢ملیۆن هاووڵاتی عێراقی هۆشداری دەدات

0

نوچە-ئیرنا

نێردەی تایبەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق دەڵێت، ٢ ملیۆن کەس لە هاووڵاتیانی عێراقی لە گەڵ مەترسی ئاوارەبوونیان لەسەرە.

بە گویرەی ماڵپەڕی “شفق نیوز”ی عێراق، یان کوبیش نێردراوی تایبەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق، لەم بارەوە رایگەیاندووە کە یەک لە سەر سێی خەڵکی عێراق پێویستییان بە یارمەتی مرۆڤدۆستانە هەیە.

کوبیش دەڵێت:لە ماوەی ساڵانی رابردوودا رێژەی ئەو کەسانەی کە پێویستییان بە یارمەتی مرۆڤدۆستانە هەیە، بەرز بۆتەوە.

کوبیش هەروەها دەربارەی درێژەکێشانی قەیرانی سیاسی لە بەغداد هۆشداری دەدات و جەخت لەوە دەکاتەوە، کە تەنها داعش کە لەم قەیرانە سودمەند دەبێت.

نێردەی تایبەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق، خوازیاری چآرەسەری قەیرانی سیاسی عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com