نوچەنێت
هاوڵاتییه‌كی كورد، به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه له‌شاری كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سێداره‌دەدرێت، به‌پێی میدیاكانی حكومه‌تی ئێران، دزی کردووە.
ئه‌و هاوڵاتیه كورده، خه‌ڵكی شاری هه‌رسین بووه له‌پارێزگای كرماشان، به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌گۆڕه‌پانی ئازادی كرماشان سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه، ئه‌وه‌ش به‌به‌رچاوی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌و شوێنه كۆببوونه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی (ئیسنا)ی سه‌ر به‌حكومه‌تی ئێران، ئه‌و هاوڵاتییه كورده “سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌تاوانی بڕینی دوكانێكی زەڕەنگەر، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌و سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه”.
سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی شاری هه‌رسین، سزای له‌سێداره‌دان بۆ ئه‌و هاوڵاتییه ده‌ركراوه، دوو هاوڕێی دیكه‌شی له‌هه‌مان دادگاییدا به 20 ساڵ‌و 25 ساڵ زیندانیكردن حوكمدراون.
ته‌نیا له‌هه‌فته‌ی رابردوودا، زیاتر له 20 كه‌س له‌شاره‌كانی نوور، كه‌ره‌ج، زاهدان، ئه‌رده‌بیل‌و چه‌ند شوێنێكی تر له‌سێداره‌دراون له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، له‌مانگی سێی ساڵی رابردووه‌وه تاوه‌كو مانگی سێیی ئه‌مساڵ (له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا)، سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر 40 هاوڵاتی كوردی ناوچه جیاجیاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا جێبه‌جێكراوه.