راوێژکاری عەلی خامنەیی لە گەڵ بەشار ئەسەد کۆبووەوە

0

نوچە-رادیۆ فەردا

رۆژێک دوای ئەوەی کە ١٣ کەس لە هێزەکانی سوپای پاسداران لە نزیک شاری حەلەب کوژران،عەلی ئەکبەر ویلایەتی راوێژکاری عەلی خامنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە گەل بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا لە دیمەشق کۆبووەوە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی تەسنیم، ویلایەتی لەم دیدارەدا بۆ جارێکی دیکە جەختی لە پشتیوانی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەوڵەتی و سەرۆکی سوریا کردۆتەوە.

سوپای پاسدارانی پارێزگای مازەندەران رۆژی شەممە ٧ی مای هەواڵی کوژرانی ١٣ کەس لە ئەندامانی خۆی لە دەوروبەری شاری حەلەب بڵاو کردەوە  وراشیگەیاند کە ٢١ کەسی دیکەش بە هۆی شەڕ و پێکدادان لە گەڵ گروپە تەکفیریەکان بریندار بوونە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com