نوچە-رادیۆ فەردا
لە کاتێکدا ماڵپەڕی جامی جەمی، هەواڵی کوژران و بە دیل گیرانی ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی ئێرانی لە سوریا بڵاو کردۆتەوە. بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ژمارەی کوژراوەکان بە دەیان کەس مەزندە دەکەن. سوپای مازەندەران لە راگەیێندراوێکدا، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی کوژرانی ژمارەیەک لە ئەمدامانی خۆی لە سوریا، داوای لە خەڵک کردووە کە ئەم ئامارانە پشتگوێ بخەن.
ئاژانسی فارس بە گێڕانەوە لە بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکانی سوپای کەربەلای مازەندەران، ژمارەی کوژراو و بریندارانی هێزەکانی ئێرانی تا ٣٤ کەس راگەیاندووە.
بە گوتەی حسێن عەلی رەزایی،١٣ کەس کوژراو و ٢١ کەسیش بریندار بوونە. ئەم بەرپرسەی سوپای کەربەلای مازەندەران بریندارەکانی وەک گیانباز ناوبردووە.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەرجەم هێزە چەکدارەکانی دژبە بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا وەک گروپە تەکفیریەکان ناو دەبات.