نوچە-ئیرنا
هەفتەنامەی بەریتانی ئێکۆمۆنیست، لە شرۆڤەیەکدا سەبارەت بە رکابەرایەتی هەڵبژاردنەکانی دوو پالێوراوی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەنووسێت:پارتی کۆماریخوازی ئەمریکا لە مێژووی ١٦٠ ساڵەی خۆیداساڵەی خۆیدا کۆمەڵێک بڕیاری گرنگی داوە، لەوانە هەڵوەشاندنەوەی کۆیلەداری و یارمەتیدان بە کۆتایی هاتنی شەڕی سارد، بەڵام وادێتە بەرچاو کە شەش مانگی داهاتووی ئەم مێژووە بباتە ژێر پرسیارەوە.
ئێکۆنۆمیست دەڵێت: بە دەرکەوتنی ئەنجامی خولی سەرەتایی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە ئەیالەتی ئیندیانا بۆ هەموان روون بووەوە کە ئاڵاهەڵگری کۆماریەکان کەسێکە کە بە ئاشکرا رایگەیاندووە، کە بنەماڵەی هەموو تیرۆریستان لە ناو دەبات.
ئەم هەفتەنامەی بەریتانیا، وێڕای ئاماژەدان بە کاندیداتۆری دۆناڵد ترامپ، پاڵیوراوی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەڵێت: ترامپ پاڵێوراوێکە کە لایەنگرانی پەرە بە توندوتیژی دەدەن و کەسێکە کە ناتوانێ پێش بە تیۆری وەحشیگەری بگرێت، هەر بۆیە لەم رووەوە کەسێکی لاوازە.
ئێکۆنۆمیست، ترامپ بە کەسێک وەسف دەکات، کە لایەنگری سیاسەتی پۆپۆلیستییە و دەڵێت سەرکەوتنی ترامپ بۆ جیهان کارەساتی بەدواوەیە.