لە حەلەب 13 راوێژکاری سەربازی ئێران کوژران

0

نوچەنێت
لە شاری حەلەبی سووریا كوژرانی 13 راوێژکاری سەربازی ئێران پشتڕاستكرایەوە، بەشێک لە میدیاکانی ئەو وڵاتەش ئاماژە بە کوژرانی 50 سەرباز و راوێژکار دەکەن.

حوسێن عەلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی سوپای پاسداران لە مازەندەران رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 13 راوێژکاری سوپای ئێران لە باشووری حەلەب کوژراون.

ئەو بەرپرسەی سوپای پاسداران گوتوویەتی، جگە لە کوژراوەکان زیاتر لە 20 راوێژکار و سەربازی ئێران لە حەلەب برینداربوون.

هاوكات میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوە داوە، بەشێک لە کوژراوەکان سەر بە فەوجی فاتمی حزبوڵڵای لوبنانین.

لە 20-4-2016 ەوە لە شاری حەلەبی سووریا شەڕ لەنێوان حكومەتی بەشار ئەسەد و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا گەورە بووە، ئەو راوێژكار و سەربازانەش لە رووبەڕووبوونەوەیەكی قوڕسدا كوژراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com