پەرلەمانتارێک:  ئەو كەسەی هۆكاری کەوتنی 4 پارێزگای عێراقە دەبێ لە دەرەوەی پڕۆسەی سیاسی و لە زیندان بێت

0

نوچەنێت
پەرلەمانتارێكی رەوتی سەدر وەكو ئاماژەیەك بۆ نووری مالیكی، سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق دەڵێت “ئەو كەسەی هۆكاری كۆنترۆڵكردنی 4 پارێزگای عێراق بوو لەلایەن رێكخراوی داعش، دەبێ لەدەرەوەی پڕۆسەی سیاسی و لە زیندان بێت”.

ماجید غەڕاوی، پەرلەمانتاری رەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاندووە، ئەو كەسەی بووە هۆكاری كەوتنی چوار پارێزگای عێراق بە دەست داعش و بەهۆی سیاسەتە هەڵەكانی عێراقی بەو دۆخەی ئێستا گەیاند، دەبێت لە دەرەوەی پڕۆسەی سیاسی بێت.

غەڕاوی هەروەها گوتوویەتی، دەبێت ئەو كەسە (مالیكی) لە زیندان بێت، لە گەڵ هەموو ئەو سیاسیانەی پشتگیرییان دەكرد.

پێشتر ژمارەیەك فراكسیۆنی سیاسی و پەرلەمانتار داوایانكرد، لێپێچینەوە لە گەڵ حكومەتی پێشوودا بكرێت، لەسەر كۆنترۆڵكردنی پارێزگاكانی ئەنبار، نەینەوا، سەڵاحەدین، بەشێكی دیالە و كەركووك لە لایەن داعش، لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 دا،

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com