نوچه‌نێت- رۆژنامه‌ی عوكاز
عه‌قید ئه‌حمه‌د حه‌مادی سه‌ركرده له سوپای ئازاد دووپاتی كرده‌وه، كه گه‌لی سوریا له‌به‌رده‌م هۆلۆكۆستی ئێرانی راسته‌قینه‌دایه له حه‌له‌ب، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه هێزه ئێرانییه‌كان به پشتیوانی رژێمی ئه‌سه‌د تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی له حه‌له‌ب ئه‌نجام ده‌دات، هه‌موو جیهانیش له‌م تاوانه‌وه تێوه‌گلاوه له رێگه‌ی بێده‌نگ بوونییه‌وه.
عه‌قید حه‌مادی ده‌ڵێت ” رژێمی ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانی پێش سێ ساڵ ئه‌م جه‌نگه‌یان ده‌ست پێكرد، ئێرانیش به ژماره‌ی گه‌وره‌وه به‌شداری كرد كه زیاتر له 43 میلیشیای تایفی هاتوون بۆ وێران كردنی سوریا، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش پلانه‌كانییان شكستی هێنا، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه رۆژ به رۆژ زیادبوونی ژماره‌ی كوژراوانی میلیشیا تایفه‌گه‌رییه‌كانه”.
هاوکات دەڵێت ” حه‌له‌ب شارێكی ستراتیژییه، ده‌گاته سنوری توركیا له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی باكور و رۆژئاوایه‌وه، رێگه‌ی سه‌ره‌كی هاوكاریكردنی ئیدلبیش له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه شاری یه‌كه‌مینه له سوریا و گه‌وره‌ترین شاری ئابووری و بازرگانییه كه رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له زۆربه‌ی كه‌رته ئابووری و به‌رهه‌مهێنه‌كان”.
حه‌مادی ئه‌وه‌شی گوت كه ” شۆڕشگێڕان خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ رێگری كردن له رژێم له حه‌له‌ب، ده‌ستمان به پرۆسه‌ی هێرش كردن كردوه له دژی رژێمی ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانی، ئێمه له به‌رده‌م هۆلۆكۆستی ئێرانی راسته‌قینه‌داین، تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی له حه‌له‌ب له به‌رامبه‌ر منداڵان و خه‌ڵكی سڤیل ئه‌نجام ده‌درێت، كاتێك رژێمی ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانی شكستیان هێنا له گه‌مارۆدانی حه‌له‌ب و چوون به‌ره‌و ئیدلب و له‌ناوبردنی شۆڕشی سوریا، ده‌ستییان كرد به به‌ئامانج گرتنی ژێرخانی مرۆیی و كه‌رته ژیارییه‌كان”.