نوچه‌نێت- سی ئێن ئێن
فه‌یسه‌ڵ ئیسترابادی نوێنه‌ری پێشووی عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌ڵێت ” موقته‌دا سه‌دری رابه‌ری ره‌وتی سه‌در توشی شیزۆفرینایه‌كی نامۆ بوه له كه‌سایه‌تیدا”.
ئه‌مه‌ش له باكگراوندی چونه ناوپه‌رله‌مان و ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدای پایته‌ختی عێراق، له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی سه‌دره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه.
له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی، ئیسترابادی جه‌ختی كرده‌وه كه موقته‌دا سه‌دری رابه‌ری ره‌وتی سه‌در شیزۆفرینیایه‌كی نامۆی هه‌یه له كه‌سایه‌تیدا، له‌لایه‌كه‌وه به‌شێك بوه له‌و سیناریۆ تایفه‌گه‌رییه‌ی كه له عێراق هه‌یه، به‌وه‌ی كه سه‌ركرده‌ی میلیشیایه‌كی شیعه‌یه، كاتێك له كاته‌كان هه‌ستاوه به سه‌ركردایه‌تی كردنی ئه‌و میلیشیا شیعه‌یه‌ی كه به‌رپرسیاره له پاكتاوی نه‌ژادی سوننه‌كانی عێراق. له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌ناوی هه‌موو گه‌لی عێراقه‌وه داوای چاكسازی ده‌كات و خۆپیشاندان ده‌كات.