نوچە-دیپلماسی ایرانی
کۆشکی سپی دەڵیت، چاوەڕوان ناکات دەست لە کارکێشانەوەی ئەحمەد داود ئۆغڵو لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی تروکیا لە سەر پەیوەندیەکانی ئەنقەرە و واشنتۆن شوێندانەر بێت بە تایبەت لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش.
کۆشکی سپی ئەحمەد داود ئوغڵو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا وەک هاوبەشی باش بۆ ئەمریکا وەسف دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە، کە دەست لە کارکیشانەوەی ناوبراو کارناکاتە سەر شەڕی دژ بە داعش.
لە کاتێکدا کە میدیاکان لە ماوەی رابردوودا رکابەرایەتی و ناکۆکی ئەحمەد داود ئۆغڵویان لە گەل رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە میدیایی کردەوە رۆژی چوارشەممەی رابردوو هەواڵی دەستلەکارکیشانەوەی داود ئۆغڵو بڵاو کرایەوە.
لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی داود ئۆغڵو و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکوەزیرانی توررکیا لە سەرۆکایەتی پارتی دادوگەشپێدان کشایەوە. ئەم دەست لە کارکیشانەوەی داود ئۆغڵو بە مانای دەست لە کارکێشانەوەی ناوبراوە لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی تورکیا.