زیاتر لە ٥٠ گۆڕی بە کۆمەڵی قوربانیانی دەستی داعش دۆزرایەوە

0

نوچە-بی بی سی

نێردراوێکی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، لە چەند ناوچەیەکی عێراق کە پێشتر لە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی داعشدا بووە زیاتر لە ٥٠ گۆڕی بە کۆمەڵ دۆزراوەتەوە.

یان کوبیچ، کە لە زستانی ساڵی رابردووەوە وەک نیردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق دەستنیشان کراوە، بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانی رایگەیادووە، ئەم گۆڕە بە کۆمەڵانە”بەڵگەی جینایەتە کارەساتبارەکانی”داعشە.

ئەم گۆڕە بە کۆمەڵانەوە دوای ئەوە دۆزرانەوە، کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بەشێک لە ناوچەکانی عێراق لە ژێر دەستی داعش ئازاد کران.

لە مانگی ئەپریل چەند گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە شاری رۆمادی دۆزرانەوە، کە تەرمی زیاتر لە ٤٠ کەسی تێدا بینراوتەوە.

هەروەها چەندین گۆڕی بە کۆمەڵ لە نزیک شنگال، ئەنبار و تکریت دۆزراونەیتەوە.

زۆربەی قوربانیان بریتین لە خەڵکی عەشایر، سەربازانی عێراق و ژن  ومنداڵی ئێزیدی. بە پێی راپۆرتەکان، لە چەند ناوچەیەکی سوریاش کە پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا بوونە چەند گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزراوەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com