هێزی مارێنز رەوانەی بەغدا دەکرێت

0

نوچەنێت

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە هێزێکی پیادەی دەریایی ئەمریکی (مارێنز) دەنێردرێتە شاری بەغدا.

بەپێی هەواڵێکی CNN ئەو هێزە تایبەتەی ئەمریکا ئەرکی پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە عێراق پێدەسپێردرێت، کە گەورەترین باڵیۆزخانەی ئەمریکایە لە هەموو جیهان.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەو هێزە لە 25 سەرباز پێکدێت و بە چەکی قورس و سووکەوە ئێوارەی رۆژی هەینی 6ـی ئایاری 2016 گەیشتووەتە شاری بەغدا.

رۆژی شەممە 30ـی نیسانی 2016، دوای دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی سێشەممەی هەفتەی دواتر، لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر هێرشیان کردە سەر پەرلەمانی عێراق و داگیریان کرد و گرتەی ڤیدیۆیی سووکایەتیکردن بە پەرلەمانتارانیان بڵاو کردەوە.

بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان، بەشێک لە وڵاتانی جیهان دوای ئەم گرژییانەی بەغدا باڵیۆزخانەکانیان گواستووەتەوە هەرێمی کوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com