نوچەنێت
دوێنێ بەهای دۆلاری ئەمەریکی لە سەرانسەری جیهاندا بەشێوەیەکی گشتی دابەزینی لە ئاستەکەیدا تۆمار کررد، لەلایەکی تریشەوە هێرشێكی چەکداری بۆ سەر ئاگرەکانی نەوتی نەیجیریا ئەنجامدراو زۆرێك لە ئاگرەکانی نەیجیریا کوژێنرانەوە، ئەو هۆکارانەو کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە کەنەدا کارێکی کرد نرخی نەوتی خاوی بەرز کردەوە.
ئێوارەی دوێنێ کۆمەڵێك ڕووداوی یەك لەدوای یەك نرخی نەوتی خاوی لە بازاڕەکانی ئاڵۆگۆڕکردنی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە و لەکاتێكدا بەیەکجار نرخی نەوتی خاو بەڕێژەی %2 بەرز بوویەوە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز هەواڵی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاوی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەچەند هۆکارێك کردووە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا کە گرنگترین هۆکاریش ڕووداوی ئاگرەکەی کەنەدا و هێرشە چەکدارییەکەی سەر کێڵگە نەوتییەکانی نەیجیریا بوون.
بەپێی ئاژانسەکە نرخی نەوتی خاو بەڕێژەی %2 بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی پرێنت گەیشتە (46) دۆلار و (یهك سهنت) .