نوچه‌نێت-عه‌ره‌بیه
له كاتێكدا ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه رابه‌ری ره‌وتی سه‌در به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و داوای له لایه‌نگرانی كرد دوای نوێژی هه‌ینی هه‌ركه‌س له ناوچه‌ی خۆی خۆپیشاندان بكات، دووپاتیشی كرده‌وه، كه پێویسته ئاڵای عێراق به‌رز بكرێته‌وه و دروشمی نیشتمانی بوترێته‌وه، ئێران ئاماژه‌ی به به‌كارهێنانی میلیشیاكان كرد بۆ سه‌ركوتی خۆپیشانده‌ران.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، راوێژكاری رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران پێیوایه، هه‌ندێك جوڵه‌ی سه‌ربازی كه هه‌ندێك لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن لێره و له‌وێ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن كاریگه‌ری ناكاته سه‌ر عێراق.
ویلایه‌تی گوتی، بۆ حه‌شدی شه‌عبی ئاسانه رووبه‌ڕووی هه‌ندێك لایه‌نی نابه‌رپرس و ناتێگه‌یشتوو ببێته‌وه، كه ئه‌و پێوابوو ئه‌وان ته‌نها هه‌ندێك شڵه‌ژان و ناكۆكی له مه‌یدانی عێراق دروست ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، حه‌شدی شه‌عبی توانی له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌مدا هه‌موو ئه‌وانه‌ی چووبوونه باره‌گا حكومییه‌كانه‌وه له په‌رله‌مان و نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران بكاته ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی سه‌وزیش كردنیه ده‌ره‌وه.