نوچەنێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی عیراق رایگه‌یاند، كه هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا نێوانی چه‌ند پردێكیان له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدا به كۆنكرێت داخستووه‌و لەسەر داوای موقتەدا سەدر، خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپێکردەوە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ ئاژانسه عیراقییه‌كانی روونكرده‌وه كه ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه، هێزه ئه‌منییه‌كان نێوانی پرده‌كانی جمهوریه‌و سه‌نه‌ك‌و تابقه‌ینی ناوه‌ڕاستی به‌غدایان به كۆنكرێت داخستووە.
بەفەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هێزێکی ئەمنی زۆر لەناوچەی سەوز بڵاو کرایەوە، چونکە بەبریاڕی موقتەدا سەدر دوای نوێژی هەینی ئەمڕۆ لایەنگرانی سەدر دەستیان بەخۆپیشاندەران کردەوەو سەرجەم شوێنە سەرەکییەکانی ناوچەی سەوز گیراون.