نوچه‌نێت-روسیا توده‌ی
پێگه‌ی “سات ئێچ”ی تایبه‌تمه‌ندی بواری چاودێری كردنی مانگه ده‌ستكرده‌كانی جیهان ده‌ڵێت، 6 كه‌ناڵی ئایینیی ئێرانی ئاراسته‌كراوی عه‌ره‌ب له ئیسرائیله‌وه په‌خشده‌كرێت.
ئه‌و پێگه‌یه ده‌ڵێت كه‌ناڵه‌كان ئه‌مانه‌ن “ئالولبه‌یت، ئه‌نوار، فه‌ده‌ك، ئه‌لحسه‌ین، العاله‌میه، الغدیر”، ئاماژه‌ی به‌وه كردووە، كه هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵانه هه‌موویان له سه‌ر مانگی ده‌ستكردی “ئاموس”ی ئیسرائیلن كه هی كۆمپانیای “ئار ئار سات”ه.
كه‌ناڵی روسیا توده‌ی به‌وجۆره وه‌سفی ئه‌و كه‌ناڵه ئێرانیانه‌ی كرد، كه ” به‌رگی شیعه‌یان له به‌ردایه و واپیشان ده‌ده‌ن كه هاوسۆزییان بۆ ئالولبه‌یت هه‌یه، به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌كی گه‌یاندنی روئیای ئێران و رازی كردنی جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بیه”.
كۆمپانیای “ئار ئار سات” كۆمپانیایه‌كی گه‌یاندنی ئیسرائیلییه، خاوه‌نه‌كه‌ی دافید ریفی بزنسمانی ئیسرائیلییه و ساڵی 1981 دامه‌زراوه.
له ساڵی 2001ه‌وه راموت جلعاد بەڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه‌یه، كه عه‌میدی یه‌ده‌كی هێزی به‌رگری ئاسمانی سوپای ئیسرائیله.